بیستووتە لەکاتی خۆشتندا خەڵک گۆرانی بڵێت، یان گۆرانییەکی باو هەبووە زیاتر ئەوە بڵێن؟
وهڵام: بە دڵنیاییەوە گۆرانی دەوترا، چونکە هەرکەس دەنگیشی ناخۆش بوبێت لە حەمام دەنگی خۆی تاقیکردووەتەوە و گۆرانی وتووە و دەنگی خۆی پێخۆشبووە، بیرم نایەت جۆرێک گۆرانی باو هەبوبێت و ئەو شەوی جەژنان لە حەمامەکاندا دوو شت دەکرا؛ یەکەمیان شەڕەشەق، واتە بۆ خۆشی و گاڵتە شەقیان لە یەکتر هەڵدەدا، لەبەرئەوەی پەشتەماڵیان لەخۆیان بەستبوو، پەشتەماڵەکەش تەڕ بوو، ئەو کەسەی شەقەکەی بەردەکەوت، بەهۆی تەڕیی پەشتەماڵەکەوە شەقەی دەهات. زۆر کەسیش هەبوو لەو شەوانەدا ئاگاداری ئەوە نەبوو ئەم شەڕەشەقە هەیە، کاتێک دەهاتە ژوورەوە بێ ئەوەی بیناسن تێیان هەڵدەدا (بە پێکەنینەوە)، جگە لەوەش شەڕە پەشتەماڵ هەبوو، ئەو پەشتەماڵەی لە خۆیان بەستبوو، لوولیان دەکرد و دەیانکێشا بە یەکتردا. گۆرانییە وترابێت
حەمام هەبووە وتویانە جنۆکەی تیایە، شتێکی لەو بابەتەت بیستووە؟
وهڵام: تا ساڵی ١٩٥٨ بۆ ١٩٦٠ دەیانوت زۆربەی حەمامەکان خێوی هەیە، خێو واتا خاوەن. واتە ئەو خێوە یان ئەو جنۆکەیە خاوەنی ئەو حەمامەیە و ئەگەر کەسێک زوو بڕوات پەلاماری دەدات، با شتێک بگێڕمەوە، جاران لە کوردستانی ئێمەدا گوێدرێژ زۆر بوو، چونکە بۆ هاتوچۆ و گواستنەوەی شتومەک بەکاردەهێنرا. ئەو گوێدرێژانە هەندێکیان هەبوو پێیان دەوت سەرمای بووە یان (ڕەقیتەی کردووە)، لەبەرئەوەی بەفر دەباری و سارد بوو، بە خاوەنەکەیان دەوت شەو بیبەنە حەمام لە هۆڵە گەرمەکە دایبنێن، بەیانی کاتێک گوێدرێژەکەیان دەهێنایە دەرەوە لە گەرمایا ئارەقی کردبوویەوە (بە پێکەنینەوە)، جارێک کە ئەم گوێدرێژەیان بردووە بۆ حەمەماکە، کابرایەک بەیانییەک زوو چووە بۆ حەمام، کە گوێدرێژەکەی بینیوە، لە ترسا هاواری کردووە و وتویەتی “بە خوا ئەوە خێوە”. واتە خێوەکە لەو جۆرە کارانەوە داهاتووە، بە تایبەت حەمامی سورەت زۆر بەناوبانگ بوو بەوەی کە خێوی هەیە. بە بۆچوونی من ڕەنگە ئەم قسانە زیاتر لە لایەن ئەو حەمامچییانەوە کرابێت کە بازاڕیان کز بووە و ئەو حەمامەی خەڵک زۆرسەردانیان کردووە وتویانە خێوی تیایە، بۆ ئەوەی خەڵک نەچێ بۆ ئەوێ و بێت بۆ حەمامەکەی ئەمان، هەڵبەت من نەمبیستووە هیچ حەمامچییەک ئەو قسەیە بکات و ئەوە بۆچوونی خۆمە
.چاوپێكهوتنێك لهگهڵ كهسێكی بهتهمهنی شاری سلێمانیدا، ئامادهكردنی، ههردی كورده، سازدانی، بیار رهشید
Sound Place in Kurdistan Hammam. The hammam as an architectural space of freedom. There is no other situation we can imagine where people are more unprotected, but free and protected at the same time like a hammam. Here people lay down all their symbols of hierarchy - people become equal. This creates a special place where people get to know each other, can discuss all topics (even political topics) - A hammam or a bath house offers the possibility of a free space. This is also linked to other middle eastern countries with autocratic systems. Bath houses or hammams are not political controlled, it is one of the only spaces where people are able to talk without thinking about restrictions or other conventions. Those hammams still exist today in the Kurdish region. After a long struggle and a grown economy hammams get to spaces of a die out species. In a free region they lost a little bit their political function of free spaces. Also, the economical situation leads to a new time where people have their own washing rooms and are not dependent on public hammams to wash. How do this development of hammams change the society? Are there new equivalents for the former hammams? And what will happen to those more than hundred years old spaces of freedom? How can a transformation of those hammams look like?
Text by Abel Korinsky and Hardi Kurda